Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

May 7, 2021

“کاتێک منداڵبووم باوکم کامێرایەکی بۆ کڕیم و پێی وتم فێری بەکارهێنانی کامێرات دەکەم بۆئەوەی لای کەس کار نەکەیت و کاری خۆتت هەبێت. ساڵی 1975 دەستمکرد بە کار کردن لەناو شاری تەبەقە. ساڵی 1986 کارەکەم گواستەوە بۆ زێدی خۆم (عەفرین) و ستۆدیۆیەکی وێنەگرتنم کردەوە بەناوی (ستودیۆی 21) بەبۆنەی 21 ئازار. ئاسایشی سووریا ڕازی نەبوون کە ئەو ناوەی لێبنرێت، بۆیە ناوەکەیم گۆڕی بۆ (ستۆدیۆی 23) بۆ ئەوەی دەستگیر نەکرێم. لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕش لە سوریا و ڕۆژئاوا و دەرکردنی هێزەکانی حکومەتی سوریا لە عەفرین، ناوی ستودیۆکەم گۆڕی بۆ (ستودیۆ 21). ئەو کاتە سەرەڕای ئەوەی لە ستودیۆ کارم دەکرد، سەردانی گوند و شاخەکانی عەفرینم دەکرد و وێنەم دەگرتن و ئەرشیفم دەکرد. ساڵی 2018 کاتێک تورکیا دەستیکرد بە داگیرکردن عەفرین، کۆچمانکرد بۆ قامیشلۆ. دوای چەند ڕۆژێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی ستودیۆکەم بینی سووتابوو، دوای ئەوەش کردیان بە گۆشتفرۆش. زۆربەی ئەرشیفەکانمان لەدەستدا کە لە ساڵی (1975)ەوە کۆمکردوونەتەوە. زۆر بێتاقەت بووم کاتێک ئەو دیمەنەم بینی، تەنانەت ئەگەر یەک ڕۆژیش لە تەمەنم مابێت هەر دەگەڕێمەوە و ستۆدیۆکەم دروستدەکەمەوە”.