Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

May 25, 2021

“خەڵکی قامیشلۆم، بەڵام بە ئەسڵ خەڵکی جەزیرەی بۆتانم، بەڵام زۆر دەمێکە هاتووین بۆ قامیشلۆ، ئێستا قامیشلۆ بووە بە شوێنی سەرەکەییمان. لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگ لە سوریا و رۆژئاوا براکانم هەموویان کۆچیان کرد بەڵام من پێداگریم کرد و مامەوە، وتم ئیش دەکەم و منداڵەکانم دەژیەنم. ماوەی 35 ساڵە کاری چاککردنەوەی پێڵاو و جانتا دەکەم، لە کەسێکەوە فێربووم بە ناوی ئەبو سەلیم، فەزڵێکی زۆری هەیە بە سەرمەوە. لە ڕابردوودا خەڵکی لەسەر جادەکان ئەم کارەیان دەکرد، ئێمە تاکە کەس بووین کە دوکانێکمان کردەوە بۆ کاری چاککردنەوەی پێڵاو و جانتا. دواتر خۆم دوکانێکم کردەوە، و شاگردێکم هەبوو، ئەوە ماوەی 32 ساڵ دەبێت کارم لەگەڵ دەکات، زۆر بە زووی فێری کارەکە بوو بۆیە لەگەڵمدا ماوەتەوە تاوەکو ئێستاش. کارەکەمم زۆر خۆشدەوێت بەڵام چونکە زۆر دادەنیشم پشت تووشی ئازار دەبێت”.