Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

July 10, 2021

“لە منداڵییەوە پاسکیل لێدەخوڕم، بەڵام کاتێک گەورە بووم بینیم کە خەڵکی بە چاوێکی تر سەیری ئەو ئافرەتانە دەکەن کە پاسکیل لێدەخوڕن. بۆیە پاسکیلێکم کڕی بۆ ئەوەی پێی بچم بۆ ئیش پێی بڕۆمەوە. بڕیارمدا پڕۆگرامێک ڕابگەیەنم بەناوی “پاسکیلم ئەوێت” و کۆمەڵێک کچی تر بەشدارییان کرد. وەک یەکەم هەنگاو ماراسۆنێکم ڕێکخست لە شاری عامودا لە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان. دەستخۆشییەکی زۆرمان لێکرا لەلایەن خەڵکەوە بەتایبەتی لەلایەن ئافرەتەکانەوە. من بەربەستی ترس و شەرمم شکاند لەڕێگەی لێخوڕینی پاسکیلەوە، ئامانجمان لە ڕێگەی ئەم پڕۆگرامەوە بڕوابەخۆبوون لەلای هەموو ئافرەتان زیاد بکەین. بەڵام هێشتا خەڵک هەیە کە دژی ئەم پڕۆگرامەیە و بە گاڵتەجاڕییەوە سەیری دەکەن، بەڵام ئێمە بڕوامان بە خۆمانە و ئیرادەمان ناشکێت”.