Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

August 28, 2021

“من لە خێزانێکی کراوە گەورە بووم لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە، ڕۆژێک لە ڕۆژان ٣ ساڵ لەمەوبەر تەماشای تیپی مۆسیقای مسم کرد لە کاتی ئاهەنگی فەرمیی نیشتیمانی، کارامەیی و جلوبەرگ و دیسپلینیان زۆر سەرنجی ڕاکێشام. ئەمە پاڵنەرم بوو تاوەکو مەشق بکەم و بچمە نێو ئەم تیپە، ماڵەوەمان ڕێگریان لێ نەکردم بەڵکو پشتگیریشیان کردم. ئەوەی ئاواتەخوازی بووم پێی گەیشتم کاتێک بەشداریم کرد و بووم بە ئەندامی سەرەکی تیپەکە و ئێستا بەشداری دەکەم لە هەموو ئاهەنگە فەرمییەکان دەکەم. دووچاری ناخۆشی و بێزارکردنی زۆر بوومەوە لەلایەن کۆمەڵگەوە لەبەر ئەوەی من مێینەم، بەڵام خێزانەکەم پاڵپشتم بوون و خۆشـم باوەڕم بەوە هەبوو کە ئەنجامم دەدا، بۆیە وەڵامی ئەوانم نەدەدایەوە. لە ئێستاوە تاوەکو شۆڕشەکەی ڕۆژئاوا، کە لە هەمان کاتدا شۆڕشی ئافرەتانیش بوو، ژنان توانیان بەشداری بکەن لە گشت بوارەکاندا، بوون بە خاوەنی ئیرادەی خۆیان”.