Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

March 6, 2022

“ئێمە کۆمەڵێک گەنج بووین خەونی ئەوەمان هەبوو هۆڵێکی سینەمامان هەبێت لە چەمچەماڵ. بەڵام لە نەبوونی ئەوە، خۆمان بە دروشمی) بەکلتوورکردنی سینەما( لە کافتریا و چایخانەکان بەخۆڕایی فیلمـمان پێشکەش دەکرد. هەمیشە زۆر بێتاقەت دەبووین لەوەی ژمارەی بینەرەکان یەکجار کەم بوون. بەڵام دواتر لەوە تێگەیشتین کە ئاشناکردنی “سینەما” بە کۆمەڵگای شارەکە، جگە لەوەی کارێکی دژوارە! بگرە زۆر گەورەیە. تەنانەت لە نێوان خۆماندا هاوشێوەی شۆڕشێکی درێژخایەن وەسفمان دەکرد. بۆیە گەیشتینە ئەو بڕوایەی هەڵگرتنی ئەو بەرپرسیارێتییە پێویستی بە هەوڵ و ماندووبونێکی یەکجار زۆرە! بۆیە ئەگەر بمانەوێ دووبارە هەوڵێکی لەو شێوەیە بدەینەوە، دەبێ باشتر خۆمان پەروەردە بکەین بۆ ئەوەی بە فۆڕمێکی جیاوازتر بتوانین پەیامی خۆمان بگەیەنین و خزمەتێکی بچووک بەو شارەی خۆمان بکەین. پێموایە تەنیا هونەرە دەتوانێت کۆمەڵگایەکی هۆشیار دروست بکات. بۆیە ئێمەی گەنج بە دڵنیاییەوە ئەمڕۆش نەبێت، سبەی و چەند ساڵێکی تریش بێت، دەتوانن کەهەوڵی زۆر باشتر و جدیتر بدەین”.