Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

July 17, 2022

“نێوم جەوادە خەڵکی گوندی دۆڵاو سەر بە ناوچەی سنەم. لە منداڵییەوە لەگەڵ هەنگ و هەنگداری گەورە بووم. ئەویش بە شێوازی سونەتی. چون باب و خاڵ و مامم هەموویان هەنگدار بوون. کە گەورە بووم دەستمکرد بە شێوازی ئەکادیمی فێربوون و کارکردن لەگەڵ هەنگەکان. ئەوەندە کاتم دانا و بە تەواوی هێزم کارم کرد لە ماوەی سێ ساڵ بووم بە هەنگداری نموونە لە پارێزگای کوردستان. ساڵی ۹۸ی هەتاویش بووم بە هەنگداری نموونە لە تەواوی ئێران.لە هەنگەکان زۆر شت فێربووم وەکو نەزم و تەمیسی و هێمنایەتی. عومری هەنگ کەمە بەڵام تا ئەو کاتەی ژیان بە سەر ئەبات کار دەکات و زەحمەت دەکێشێت. هەنگەکانیش زۆربەی کارەکانیان وەکو مرۆڤەکانە. کاری هەنگداری ئەبێت لە شار دوور بیت و لە ناو دڵی سروشت بیت. خۆشی تایبەتی خۆی هەیە بەڵام گرفتیشی زۆرە”.