Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

June 8, 2022

“ناوم فیراس عەلوە و تەمەنم ٢٤ ساڵە. کاتێک داعش لەساڵی 2015 هێرشیکرد، گوندەکەم جێهێشت و چوومە عەفرین نیشتەجێبووم. لەوێ درێژەم بە خوێندندا و ئەو شارەم لە گوندەکەی خۆم زیاتر خۆشویست. ئەوکاتەی لە زانکۆ دەمخوێند خەونم ئەوەبوو زانکۆ تەواو بکەم و بە جلوبەرگی کوردییە لە شوێنەواری قەڵای پێغەمبەر هوری وێنە بگرم. جەنگ دەستیپێکرد لە ساڵی ٢٠١٨ و تورکیا هێرشیکردە سەر عەفرین، منیش دووبارە شوێنی نیشتەجێبوونم جێهێشت. دوای چوار ساڵ لە قامیشلۆ درێژەم بە خوێندندا و توانیم بەشێک لە خەونەکەم بهێنمەدی، ئەویش گرتنی کۆمەڵێک وێنەبوو بە جلوبەرگی کوردییەوە لەبەردەم قەڵای پێغەمبەر هوری لە قامیشلۆ.”.