Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 3, 2022

“لە پۆلی شەشی سەرەتایی بووم کە دەستمکرد بە تۆپی پێ و لەو خوولانەدا یاریم دەکرد کە لە قوتابخانە رێکیاندەخست. ساڵی ١٩٨٠ دوای کۆچی باوکم بەهۆی ئەو ئەرکەی کەوتە سەر شانم بۆ ماوەی چەندین ساڵ دوورکەوتمەوە. دوای تەواوکردنی سەربازی لەساڵی ١٩٨٧، هاتمەوە قامیشلۆ و هەندێک گەنجی بەتوانام ناسی و تیپێکمان بەناوی جۆفنتۆس دروستکرد. تیپەکە پێکهاتبوو لە گەنجان و ژمارەیان دەگەیشتە ٦٥ یاریزان و منیش یەکێکبووم لەوان. ساڵی ٢٠١٥ پاڵەوانێتییەکمان رێکخست ولەو کاتەدا وترا ئەو تیپەی نازناوەکە دەباتەوە یاریگای ”١٢ی ئازار” دەکاتەوە و یاری لەگەڵ تیپی ”ئامەد سپۆڕ” دەکات کە ئاستێکی بەرزی هەبوو. پاڵەوانێتییەکەمان بردەوە و لەگەڵ ئامەد سپۆڕ یاریمانکرد بە ناوی تیمی ڕۆژاواوە و لەبەردەم 15 هەزار بینەردا یارییەکەمان بردەوە. چەندین رێزلێنانمان وەرگرتووە و دواتر بووم بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتی وەرزشی لە قامیشلۆ. ئێستا خێزانەکەم هەموویان وەرزشوانی لێهاتوون و چاومان لە کوڕە بچووکەکەمە کە داهاتوویەکی گەشی هەبێت”.