Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 03

April 8, 2020

"ئەو کاتە سلێمانی شاری ڕۆشنبیری بوو، بێ جیاوازی ژنانیش ئەهاتن بۆ سینەما، لە بەشی خوارەوەی سینەماکە شوينێک هەبوو پێیان دەوت لۆچ، ژنەکان لەوێ کۆ دەبوونەوە، زیاتر حەزیان بە دەنگی فەرید و عەبدلحەلیم دەکرد لە فیلمە میسرییەکاندا و لەگەڵیاندا گۆرانییەکانیان دەوتەوە. سینەمای گۆیژەی هاوینە تەنیا هاوینان هەبوو، لە ساڵی 1957 فیلمێک لە ئێرانەوە هات پێیان دەوت «ئەمیر ئەرسەڵان»، بە شەوان ئیشی ئەکرد، 2 مانگ بەردەوام بوو، خۆ فیلمەکە هەر بە زمانی فارسی بوو، وەرگێڕان و شتی بۆ نەکرابوو, بەڵام خەڵک لە پشدەر و هەورامانەوە ئەهات بیبینێت، کچێکی تیابوو ناوی فەڕەح بوو، کچێکی جوان بوو." ...

Humans of Kurdistan - South 02

April 8, 2020

ئەم گەڕەکە زۆرینەیان مەسیحین، کە پێشتر هەمووی ماڵی گاورەکان بوو، هەر لەبەر ئەوەشە پێی دەڵێن گەڕەکی گاوران. یەکێک لە ماڵە کۆنەکان کە ماڵی کەریمی عەلەکەیە، ئیستاش 13 ماڵی تێدایە. کەریمی عەلەکە کەسایەتییەکی ناسراوی هەبوو. کاتێ گرانی بوو، خواردن و چێشتێکی زۆری دروست دەکرد و کونێکی کردبووە دیوارەکە و خەڵک ڕیزیان دەبەست، بە کەوچکێکی دار خواردنی بە خەڵکەکە دەبەخشی بۆ ئەوەی لە برسا نەمرن، ڕێز و ئیحترام زۆر بوو لە ناو خەڵکدا، لە ساڵی 1972 کاتێک شووم کرد بەو کەسەی کە دڵخوازی خۆم بوو، لەو کاتەدا مردنی شێخ لەتیف هات بە سەریا، کە کوری شێخ مەحموود بوو. تەنیا لەبەر ڕێزی ئەو کەسایەتییە، گواستنەوەکەمیان بۆ 6 مانگ دوا خست، ئەو دابونەریتە جاران فێریان دەکردین، کە هەمیشە ڕێزی بەرامبەرەکەت بگریت لە کاتێکدا ئەگەر هەڵەش بن. لە هەشتاکاندا بوو ڕۆژێکیان دەچووم بۆ بازاڕ، گەنجێکم بینی پێدەچوو فیرار بێ، لە بەردەم عەسکەرێکدا وەستابوو و داوای هەویەکەی لێ کرد. گەنجەکە کەمێک خۆی خافڵاند...

Humans of Kurdistan - South 01

April 7, 2020

"من ناوم لەتیف محەمەد محەمەد ئەمینە. خەڵکی گوندی گوڵێم، بەڵام ئيستا لە ماوەتم. لە 5/1/1976 پەیوەندیم کرد بە ڕێکخستنەکانی یەکێتییەوە و تا ساڵانی 1984 بە بێ دابڕان بەردەوام بووم. بەڵام کاتێک ڕژێمی بەعس کاکمیان گرت، ناچار بووم خۆم بە دەستەوە بدەم، تا کاکم ئازاد بکەن—برا شیرینە. کاکم ئازاد کرا. دواتر منیش لە ساڵی 1992 دووبارە گەڕامەوە ڕیزەکانی ڕێکخستن. ئێستا من شوانم، لە ساڵی 1991ـەوە دەستم بەم کارە کردووە". "We take the herd to the mountains everyday with Rokan until the sun sets and then we go back home after that. Mawat's nature is lovely, I never feel worn out in this place especially during spring, when it's all verdant green, it looks way more beautiful than it does now. We always carry a rifle but it's only for safety not for hunting, because hunting is banned, although people do hunt here every now and then. They mostly hunt hogs and resell it to the foreigners, especially the Chinese, sometimes a hog weighs 300 kilos and it pays really well." "I am 15 years old. I work as a shepherd with my acquaintance Kak Latif. Along with working, I also study in junior high, in 8th grade." ...