"بیرمدێت له قۆناغى دووى ناوه‌ندى قوتابى بووم، ئه‌و سه‌رده‌مه کە بابه‌تى مێژوومان ده‌خوێند کەلتوور، كه‌له‌پوور و بابه‌تى مێژوویى تێیدا ره‌نگى ده‌دایه‌وه بۆیه هه‌رزوو تێكه‌ڵى خوێن و جه‌سته‌م بوو. تا ئامادەییشم تەواوکرد کۆکردنەوەی ئە‌و کەلوپەلانە لە مێشکمدا بەرجەستە بوو. دواى ته‌واوكردنى په‌یمانگا گەڕامه‌وه گوندەکەی خۆمان، لەوێ چه‌ند پارچه شوێنه‌وار و گۆزه و ده‌ستنووس له سه‌ر به‌رد و پارچه‌ى شوێنه‌وارم بینووه له ده‌ڤه‌ره‌كه، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌وه‌ى ئێستا هیچ گرنگى به‌م جۆره شتانه نادەن و به‌شێكى زۆریان له ناو برد. بیرمدێت چه‌ند جارێك گۆزه‌ی پڕ له پاره‌ى ئه‌وه سه‌رده‌مه دۆزراوه‌ته‌وه به‌شێكیان فرۆشراونه‌ته‌وه و به‌شێکیشی له‌لایه‌ن لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه. دواتر له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیەكم له گوند بیرمان له‌وه كرده‌وه ده‌ست به‌كه‌ین به كۆكردنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌لى كه‌لتوورى و فۆلكلۆرى بۆ ئه‌وه‌ى لە لەناوچوون رزگارى بكه‌ین".
"سه‌ره‌تا له‌ناو گوندەکەوە ده‌ستمان پێكرد و هەندێک كه‌لوپه‌لمان كۆکردەوە و شتى زۆر جیاوازی تێدابوو چونكه مێژووه‌كه‌ى زۆر كۆن بوو و له سه‌رده‌مانێك باوك و باپیرانمان به‌كاریانهێنابوو. رۆژانه پرسیارم لە باوکم دەکرد و باسی کەلوپەلەکانی بۆ دەکردم، منیش زیاتر ئە‌و بابەتەم خۆشدەویست. تا گه‌یشته ئه‌وه‌ى میواندارى چه‌ند كه‌ناڵێكى ناوخۆىی بكه‌ین و مێزگرد و به‌رنامه ڕێكبخه‌ین. دوو ساڵ له‌سه‌ریه‌ك فیستیڤاڵی كه‌لتوورى و كه‌له‌پووریم له گونده‌كه‌مان رێكخست و كه‌لوپه‌له‌كانم به میوان و خه‌ڵكانى تر ئاشنادەکرد. خه‌ڵكانێكى زۆر ده‌ستخۆشیان كردووە و به‌شێكیش په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردم كه‌لوپه‌لى زۆر كۆنیان هه‌بووە بۆیان هێناوم. برایەکم خانوویەکی پێشكه‌شكردم و له ئێستادا زیاتر له (2000) پارچه‌ى كه‌لتوورى و كه‌لەپوورىم تێدا كردووه‌ته‌وه. ئەمە شانازییەکی گەورەیە بۆ من و دڵخۆشم کە هێشتا خەڵک حەزی لە بینینی ئە‌و کەلوپەل و کەرەستانەیە".
...