Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

January 8, 2021

گەورەترین چتێک کە لە ژیانم لە دەستم داوە هاوسەرەکەم بوو. ژیانی هاوبەشیمان بە خۆشەویستی نەبوو، پێش ئەوەی مێرد بکەم لەگەڵی نەمدیبوو 15 ساڵم بوو. وە ئەو کات وا بوو زۆربەی کچەکان نەیانئەزانی لەگەڵ کێ مێرد دەکەن. درۆستە زۆربەی کات مێردەکان لەگەڵ ژنەکانیان باش نین و بە بۆنەی پیاوبوون و زۆرداری پیاوان لە کومەڵگا زاڵ ئەبن لە سەر ژنان، بەڵام هەر ئەلێم کە خۆشترین کاتی ژیانم ئەو کاتانە بوو کە لەگەڵ مێردەکەم بووم. 17 ساڵە مێردەکەم مردووە و بە بۆنەی ئەوە لای مناڵەکانم بم دووبارە مێردم نەکردەوە. بازێک شەو دادەنیشم بۆ تەنایی خۆم ئەگریم. شوکر مناڵەکانم زۆر خۆشیان ئەوێم و هەمیشە زەنگم بۆ لێ ئەدەن و هەواڵم ئەپرسن بەڵام جار جارێک پێش دێت کە موشکلێکت بۆ پێش دێت و هیچ کەس بە دەورت نییە و رووت نیە و ناکرێت کە مۆزاحمی منداڵەکان بیت ئیتر ئەو کاتانە لە ژیان بێزار ئەبیت. ئامۆژگاریم بۆ خەڵک ئەوەیە کە ئەگەر ژیانی هاوبەشی پێک دێنن ئەبێ بیرکەن کە یەکجار ببێت نە ئەوەی کە زوو مێردکەن و دوای ماوەیک نەتوانن سەبووری کەن ژیانیان بشێونن. پیاو لە دەرەوە ماندوو دەبێت و بەعزێک کچان بە ئەمە نازانن کە ئەبێ سەبوور بن لەگەڵ مێردەکانیان". ...

January 5, 2021

"لە کلاسی 6 بووم دەستمکرد بە وەرزش کردن بە شێوازی حرفهای، دەر چۆن و وەرزش ئێستە شەش ساڵە وەرزش دەکەم. خۆشترین کاتی ژیانم ئەو کاتەیە کە خانەوادەم دوور بن لە بەڵا و نیگەرانی و هەروەها ئەو کاتانەی کە دایکم بزەی پێکەنین لەسەر لێویە. ئارزۆم ئەوەیە کە لە ئولەمپیکی 2024 ببم و لە مەقامی جەهانی بێنم و ببمە هۆی شادی و خۆشی بۆ گەلی کورد. یەک ساڵە کە بە بۆنەی ئاسیب لە وەرزش حرفهای دوورم و مەسدوومم. ئەم یەک ساڵە هیچ کوێ بێجگە تەربیەت بەدەنی مەریوان حێمایەتی لێم نەکردە. ئومیدوارم بە زووترین کات باش ببم و ئێسپانسری پەیدا بکەم چۆن وەرزشکردن لە ئەم شارە زۆر زۆر سەختە، ئێستە من یەکێک لە ئومیدەکانی شارەکەمم لە ئەم وەرزشە حەیفە کە دووربم پێمخۆشە بە زووئی بگەرێمەوە بۆ وەرزشەکەم". ...

January 4, 2020

"باوكم لە نێو بازاڕی مەھاباد دوكانێكی گەورەی ھەبوو و ئیشی لێفەدوورینی دەكرد، ھەموو کات زۆرم حەز بەو ڕەنگ و نەقشانەی سەر لێفەكان دەکرد، ھەڵبەت ئەو نەقشانە ھەموو نێوی تایبەت بە خۆیان ھەیە كە ئەو كات من نەمدەزانی، من و برایەكی گەورەتر لە خۆم زۆر جاران دەچووینە لای بابم لە دوكان، برا گەورەكەم زۆر حەزی لە وەرزشکردن بوو و دایمە دەچوو بۆ ڕاھێنان. ڕۆژێك كە لە خەو ھەستاین دیتمان كە باوكم سەكتە لێیداوە و تازە ناتوانێ كار بكات. من و براكەم ماوەی 10 ڕۆژان چووینە دوكان و نەمانھێشت دوكانەكە داخرێ. كاكم چونکە دەچوو بۆ وەرزش و دوایە دەھاتەوە دوكان دەیگوت ئەو كارە زۆر سەختە و من زۆر ماندوودەبم، دەتاقەتی مندا نێ. ئیتر ئەو برایەم نەھاتەوە و من بووم بە بنەی ماڵێ، ھەر چەن كە تەمەنم زۆر كەم بوو. باوكم دوای 10 ساڵان عەمری خودای كرد، من مامەوە و دوکانێک. تا ئێستاش ھەر دوكانەكە ماوە و بۆخۆم لەسەری دەبم بەڵام بەھۆی وەی كە تەمەنم چۆتە سەرێ و تاقەتم كەمبۆتەوە، ناتوانم زۆر كار وەرگرم و كارەكانم دەنێرم بۆ ئەو كەسانەی كە لە كنم فێر بوون و ئێستا بۆخۆیان دوكانیان ھەیە و بە تەنیا ئیش دەكەن". ...

January 2, 2021

"دوای سەربازی و هاتنەوەم لەوێ، بیرم کرد کە کاملبووم و ئاگاهیکی باشم لە سەر ژیان هەیە، هەر ئەوکاتە کە هاتمەوە هاوسەرگیریم کرد. پێموایە دوای هاوسەرگیرییەکەم ژیانم زۆرتر پر لە ئاگاهی و زانیاری بووە و ئێستە دەتوانم بڵێم بنیامێکی ئاگادارم. ژیانی هاوبەشی بنیام مەحدودتر دەکات بەڵام زۆر گرینگە لە داهاتوو و بیر و باوەری ئێنسان. هاوسەرەکەمم خۆم هەڵمبژارد و زۆر خۆشم بوو، دوو ساڵ خاتوونەکەمم خۆشدەویست. پێش ئەوەی کە بە خانەوادەم بلێم. ئەو کات کە من جەوان بووم و لە گوند دەژیام، نە موبایل بوو و نە هیچی دیکە بۆ گەیشتن و نیشاندانی خۆشەویستیت بە خۆشەویستەکەت نەبوو. زۆر سەخت بوو بەڵام زۆر جیاواز بوو لەگەڵ ئێستە. شەو و ڕۆژ لە کوڵانەکان بە هیوای ئەوەی کە ئەو کەسەی کە خۆشماندەویست ئەگەریاین و نامەمان دەنووسی و لە سەر رێگاکەیان داماندەنا تا بەڵکو بیبینن و بیخوێننەوە. ئێستە زیاتر لە خۆم و ئێمانم دەترسم چۆن لە نوێژ خۆیندن کاڵ نوێژم. زۆر کات زۆر چت ببووە کە پێمخۆشبووە پێبگەم و دڵم پێخۆش بووە، بەڵام نەکراوە یا کاتێک کە بۆم جۆر بووە ئیتر پێم ناحەز بوون و دڵم وەکو ئەو کاتەی کە حەزم لێ ببووە نەبووە". ...

December 31, 2020

"کچی زوو ئەونە فەقیر بوو و هیچی لە سوراو و سپیاوی نەدەکرد و تەواوی رازاندنەوەی ئێمە کچانی ئەو سەردەم ئەم کڵاوە و ئەم شێوازە پۆشتنە بوو. ئەو سەردەم ژیان زۆر سەختبوو بۆ ئێمە، ژنان و کچان زیاتر وەکو ئێستە نەبوو کە کوان ئەوندە ئازان و پێیان سەخت ناگرن و دەتوانن لەگەڵ پیاوەکان فەرقیان نەبێت، ئێمە تەواوی تەمەنمان لەگەڵ مێردەکەی خۆمانیش هەر بە شەرم و حەیا دەژین وە بگاتە خەزوور تا هەموو پیاوانی کە لەگەڵیان لە یەک مالیش دەژین. ئەم کڵاوە شەو و رۆژ لە سەرمدا دانانێم لە گەرما و سەرمادا، بە ئەوەش شەوانە دەنووم تۆندوتۆڵ لەچکێکی لەسەر دادەنێم هەر لە منداڵیەوە لە سەرمبووە هەفتاد هەشتاد ساڵ دەبێ. عادەتم کردووە پێی، ئەم شێوازە کڵاوە لە ئەم مەنتەقە زۆر هەبوو، بەڵام ئێستە لە تەواوی گۆندەکەماندا چەن کەسێک کە تەمەنیان کردووە ئەم کڵاوەیان لەسەردا ماون و هەندێک کەس لە مەهاباد و بۆکان. جەوانەکان لە سەر نانێن، ئێستە ئەوان هەر لەچک دادەنێن. ناتوانن زێر بکڕم و ئەم میروانە شێنەم لە مڵ کردووە بۆ ڕازاندنەوە با لە چاو نەچم و خەڵکی چاوم لێ نەدەن. ئەو رەیحان و گیانەی بۆن خوشە لە ملوانکەکەم دادەنێم بۆ بۆنم خۆش ببی با بۆنم کەن نەیژن ئەو پیرە و بۆنی خۆش نییە". ...

December 29, 2020

"کاتێک لە سکی دایکم دەبم و تەواوی هاوینان خزمەکانمان بەیەکەوە لە هەواری با پیرم لەگەڵ یەکتر ژیان بەسەر ئەبەن، مامی بابم بە خۆشەویستی کوێستانانی گۆندەکەمان ناوی کوێستانم لەسەر دادەنێت. بەڵام دوای ماوەیەک کە ئیسماعیل سەردەشتی گۆرانی کۆچەری گوت لە خۆشەویستی پێم ئەڵێن کۆچەر. ئەوەنە بە ئەم ناوەم بانگهێشت دەکەن کە خۆم لێمتێکچوون. ئێستە بیست ساڵمە و تا پێنج کلاس دەرسم خوێندووە، زۆریش لە دەرس خوێندن ئازا بووم. بابم سەرباز بوو و سەخت بوو ئەنا زۆرم پێخۆشبوو و ئێستەش هەر خەفەتی دەخووم، خەڵکی گوندی ئێمە لە ئەم ساڵانەی رابردوو زۆر بە کچ ئازادی دەدەن و بەها دەدەن بە شێوازێک کە لە هەموو بوارەکان کچ و کوڕ لەلای یەکن ئەو کاتەی کە جەژنی نەورۆز دەگرین بە جوانی دەیبینین کە خەڵکی ئێمە چەن باش بە ژنان روانینیکی تایبەتیان هەیە، هیوام ئەوەیە هەموو کوردستان بەیەک چاو و یەک رەنگ بە ئێنسانەکان بڕوانن". ...

December 25, 2020

"بە بیروڕای خۆم هیچ چتێکی گرینگم تا ئێستە لە دەس نەداوە، شایەد بە هۆی تەمەنم بێت و هێشتا مناڵم بەڵام کاتێک کە پراید ئەو ماشینە نامووە لە ئێران بوو بە سەد میلیون ئیتر زۆر بێزاربۆم لە ژیان. بۆ ئەوەی کە بە ئامانجەکانم بگەم داهاتوو زۆر بۆم گرینگە چۆن هەر بە بۆنەی ئەو ئامانجە و بریارێک کە بە خۆمم داوە بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانم، لە وڵات و خانەوادە و خۆشەویستەکەم دوور بۆم. لە اللە و حێماقەتی بەشەر لە کاتێک برسیەتی زۆر دەترسم. پێم وایە ئەگەر کەسێک زانیارییەک یان ئاگایی هەیەتی بەس با بۆ خۆیان نەبێت و هەر چێک لە تەوانیان دایە بۆ خەڵک و دەوروبەریان کەڵکی لێ وەربگرن. ژیان لە لای من هەر ئەوەیە و بیر بە خاڵقی خۆیان کەن کە لە هەموو شتێک بۆ ئێمەی بەشەری داناوە و پێمان دەبەخشێت. وەرزش ژیانی منی گۆڕان بۆیە بە هەموو کەس دەڵێم رۆژێک تەنانەت ٢٠ چرکەش بوبێت وەرزشکەن. هەر کات زانستت هەبوو لە چتێک ئەو کات قسە بکەین و ئەگەر زانیمان کە قسەکان بێهودەیە و لە بیر و بۆچوون ئێمە تێ ناگەن و لە ئێمە داوای نەزەر ناکەن وا باشترە هەر بڕیار نەدەین و خاموش بین". ...

December 23, 2020

"كاتێك مێرمناڵ بووم و لە دواناوەندی دەرسم دەخێند زۆرم حەز لە وەرزش بوو و ئەو ڕۆژانەی وەرزشمان ھەبوو من بە تایبەت لە بەشی والیباڵ و بەسكیتباڵدا وەرزشم كرد. ڕۆژێك لە حەوشەی قوتابخانە خەریكی بەسكێتباڵ بووم، لە تەنیشت یاریگەی بەسكێتباڵەكە چەن دانە لە ئاواڵەكانم خەریكی وەرزشی حەوادانی قورساییبوون، لە ناكاو قورسایێك كەوتە ناو یاریگەی بەسكێتباڵەوە، منیش بۆ وەی یارمەتیان بدەم، قورسایێكەم بۆ حەوا دانەوە، ھەر ئەوەندە ئاگام لێ بوو نەفەریك لە پشتەوەڕا دەستی گرتم، دیتم مامۆستای وەرزشەكەمانە، گوتی تۆ حەوادانی قورسایی لە كوێ فێربووی و لە كەنگێوە خەریكی ڕاھێنانی كە من ئاگام لێنییە، گوتی ئەو ئاواڵانەت نیزیكەی ٦ مانگە لەسەر حەوادانی قورسایی كار دەكەن بەڵام بەو حاڵەشەوە ئەو حەوادانەی ئێستا تۆ بۆت ھاویشتن ٥ میتر لە ئی وان زیاتر بوو. منیش گوتم وەڵا من قەتم ڕاھێنان نەکردووە، گوتی تۆ تواناییت زۆرە بۆ ئەو وەرزشە. ئیدی لە دوای ئەو ڕۆژەوە من لقی وەرزشیم گۆڕی و چووم بۆ حەوادانی قورسایی، كە زۆر تێیدا سەركەوتم و چەن جارایش خەڵاتی پارێزگام وەرگرت". ...

December 20, 2020

"وەختێک کە دەبیرستانی بووم شەکم کرد بە ئەوەی کە بۆچە خەیڵ دایک و باوکم هەر خەریکن بە دەوروبەر منا تێن و قسەکانیان بۆ دارە. دوای ئەوە کە ڕۆیشتمە زانکو ئیتر یەقینم پەیا کرد کە هەر دوو خەیڵەکە بە بۆنەی ماڵ و دارایی کە بوومان، من بخوازن بۆ کوڕەکانیان. یەکێک هەر لە ئەو خزمانەمان لە مناڵییەوە کردوویە مێشکم منیش بە خەیاڵی عەشقی ئەو ژیانم بەسەرئەبرد و ئەونە خۆمم مەحدود کرد کە لە هەر چێک خۆشی بوو خۆمم مەنع کرد. حەتا یەکجاریش لەگەڵ کوڕێک قسەم نەکرد بۆیە بیرم ئەکرد ئەبێ فەقەت بۆ یەک کەس بم. هەر وا بەردەوام بووم تا کاتێک هاتە داوام و تا ئەو کاتە بیرم ئەکرد کە خۆشبەختترین کچی عالەمم. دایکم هەر ڕۆژی ئەوەڵ ناڕازیبوو، بەڵام دوایی گوتی جوانن و مناڵن بە تێپەڕبوونی کات ژیانیان ساز دەکەن و ڕازیبوو. دوای تێپەڕبوونی ماوەیەک لە دەسگیرانیمان،کەم کەم دەر کەوت کە ئەو کوڕە پێشینەیکی خراپی هەیە و بە داخەوە نە ئێمە نە کەسوکاری خۆیشی نەیاندەزانی. گەرچی تەواوی تەمەنم بە ئەوە ڕۆیشت بەڵام ئێستە خۆشحاڵم و بیر ئەکەم خوا خۆشمی گەرەکبوو. دوای ئەم ئێتفاقە نەمتوانی بە هیچ پیاوێک ئێعتمادکەم، بە تەواوی کاتم دانا بۆ دەرس و کار و زۆر باش پێش ڕۆیشتووم". ...

December 18, 2020

"برا و کەسوکاری زۆرم لەدەسداوە، دایک و باب و هەموویان بە شێوازی جۆراوجۆر. تەسادوف و جەنگ و لەم چەن ساڵەی ڕابردوو خانووەکان تازەبۆتەوە و ئێمەش خانووەکەمان تازەکرد، بێجگا ئەم دیووە، ئێرە پڕە لە بیرەوەری و دڵم نایەت خراپی کەم. پڕە لە وێنەی کەسوکارم، وێنەکان بەشێکن لە بیرەوەری ژیانم ئەوکاتانەی بە خۆشی سەبتکراون. نەوە و مناڵەکانی خۆمیش دێنە ئەم دیووە و هەستێکی خۆشیان پێ ئەدات، لای یەک ئەمێنین و لەگەڵم وێنەدەگرن، ئێرە دیوی ڕابردووی منە، دیوێک کە هەرکەسێک بێتە ئێرە تەواوی کەسوکاری من بەیەکجار دێتە بەر چاوی." ...

December 16, 2020

" تەمەنم ١١ ساڵ بوو كە بۆ یەكەمجار جیاواز لە كتێبەكانی قوتابخانە كتێبم خێندەوە، ئەمیش كتێبی سینوھەی میسری بوو، ھەر چەند بابم پێی دەگوتم ئەو كتێبانە بۆ تەمەنی تۆ نابێ، جوابم نەدەداوە، شانازیم بە خۆم دەكرد كە ئێستا من لە ھاوەڵەكانم زیاتر دەزانم، بەردەوام كتێبم دەخێندەوە و وردە وردە پرسیارەكان لە ناو مێشكم خۆیان دەنواند بەڵام وڵامی پرسیارەكانم بۆ نەدەدیتراوە، ھانام بۆ بابم برد، -بابە، خودا چی و كێیە؟ -ڕۆڵە خودا پارچە نوورە و بەدیھێنەری ئێمەیە -ئێمە لە كۆێوە بەدی ھاتووین؟ -بە پێی فەرموودەی خودا، لە دایك و باوكی ئەوەڵ، حەزرەتی ئادەم و حەوا -كە مردین بۆ كۆێ دەچین؟ -كەس نازانێ...

December 15, 2020

"ماوەی 34 ساڵە لە شارە خنجیلانەکەی جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان دەژیم. لە تەنیایی و مردن زۆر دەترسم و بیرکردن پێشی بۆم ناخۆشە. ئەوەی کە لەم ماوەیە بۆم بەسەرهات تەواوی خۆشی و ناخۆشییەکانی ئەم تەمەنەمی برد. لەماوەی ئەو چەندین ساڵە توندڕەوی ئیسلامی پەرەی بەخشیبوو لە چەن شارێکی نێزیکمان، شەوێکی زۆر ساردی زستان لە سەر ئیشوکاری خۆم لە دوکان چەند کەسێک کە سەروچاوی خۆیان پۆشیبوو، قەمە بەدەست هاتن و هەموو دوکانیان شڵەژاند و تەنانەت خۆمیشیان بریندارکرد. ئەمە ناخۆشترین بەسەرهاتی ژیانم بوو وەک چۆن ئەوەی بیرەوەری جوان لە داهاتووی ژیانمبوو هەمووی پڕ بوو لە ئاشفتگی. ئەوەی کە لە جیهان مرۆڤایەتی بریندار دەکا، کەسانێکن کە تەنیا خۆیان بە حەقیقەت دەزانن و ڕێز بۆ بیروڕاکانی دیکە ناگرن و هەمووی ڕەتدەکەنەوە. ئێستەش وا بیر ئەکەم لە ئەو شەوە خراپترم نەبوو چون بە ناحەق بوو و هیچ کات نەمتوانیوە لە بیریکەم. چەن ساڵی پێ چووە بەڵام ئێستاش هەر ئەسەری لە سەر ژیانم ماوە و ژیانم لەو شەوەوە گۆڕا و وەک پێشی نەمایەوە. لە دوای تەمەنی ۲۱ ساڵییەوەی ئەوەم دەسکەوت کە دنیا هەر چێک سەخت بیگری سەختتر دەبێ و سەختتر لەگەڵت دەکات و هەر چێ ئاسان بیگری ئاسانتر دەبێ." ...