Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 11, 2020

"دوو سێ ساڵ پێش ئێستا دەستم بریندار بوو، یەکەم جار وامزانی کۆستەرەکەم خراپ بووە، چووم چاکی بکەم، بینیم پرژەی خوێن تەواو دیوارەکانی گرتووە و خوێن دێتە خوارەوە، ئەو کات تەماشام کرد و بینیم کە پەنجەکانم نەماوە، خراپترین شت کە لە ژیانمدا لە دەستمداوە پەنجەکانم بووە چونکە نیوەی کارەکانم پەکی کەوتووە، کارکردن سەختە بە نەبوونی پەنجەکانم. بەردەوامم لە ژیان و هەر ئاوات و ئارەزووم بە داهاتوو هەیە، بەڕێوەبەری پیشەسازی دەستی مەریوان بووم و خەڵکی مەریوانیشم زۆر فێری کاری جۆڵایی کردووە. موشتەری زۆرم هەیە بەڵام کەس نیە یارمەتیم بدات، ئامێری زۆریشم بۆ ئیشەکەم کڕی دوای ئەوەی خانەنشین بووم و گەڕامەوە نودشە. خۆم هەرچیم پێویست بێت دروستی ئەکەم." ...

November 7,2020

"فرە لە تەنیایی ئەترسم، تەنیایی فرە سەختە. شەوانە ئازا پەتووەکەم ئەخەمە سەرم و یەکسەر ئەخەفم. بەینێ ئەونە ئەترسیام و زاتم ئەچوو و بیرم ئەکرد کە جر و جانەوەرەی دنیا بۆم دێت هەر ئەو کاتە چۆم فیقەیکم سەند لە یەک و دووی نیوەی شەودا فیقەیکم تیا دەکرد هەموو هاوسێکانم ئەکێشا دەرەوە و ئەهاتنە دەرەو بەم جۆرەم دەکرد با تۆزێ لە سەرم پەرێت. سەختترین کات ژیانم ئێستەیە و زۆر تاڵە بۆ ئەوە تەنیام و کەس گەرەکمی نیە وەکوو جاران. بەڵام کاتێ کچ بۆم و ئەو کاتە تازە ژیانی هاوبەشیم پێک هێنابوو خۆشترین کاتی ژیانم بوو. جاران هەر کارێک پێم خۆش بوایت ئەنجامم ئەدا ئێسە هیچ کارێک ناتوانم ئەنجام بەم. ئێستەیش لە هەمیشە زیاتر بە مەردم و دوراو بەرو نیازم هەس، ئەم کرۆنایەش خراپتری کردوو چۆن ئەونە سەختە نە دەتوانێت بروینە لای خەڵک نەک خەڵکیش دێتە لامان هەموومان دەترسین. دایک و باوک و شوو و هەموویان زۆر باش بوون بۆم و گشتیان مردن. مێردەک تواو جەستەکانمی کرد بوو بە ئاڵتون و تواو ئەنگۆستە کانم ئالتۆن، تا ئێستە بە هیچ کەس نیازم نەبووە و هەمیشە دوعای خەیری بۆ دەکەم. چەن جار رۆیشتمە بۆ قەبریستان بۆ سەری زیارەتی مێردەکەم." ...

November 3, 2020

"تا ئێستە هیچ خۆشیکم نەدیوە و ژیانم پر بووە لە ناخۆشی بیر ئەکەم هیچ ناکاتە بیرم. دوایی جیاییم لە هاوسەرەکەم ماڵ و مندڵەکەمم بە باشترین شێوە بە خێو کرد .دوایی ماوەیک پوڵێک هاتە سەرم بە بۆنەی قورعە کێشی لە نێو مەحەلە، و هەر بەم بوونەوە کەوتمە زیندان. دوایی ساڵ و نێویک لە زیندان کتۆشی شێر پەنجە بووم و سەختیرن کاتی ژیانم ئەوە بوو کە عەمەلم کرد .لە ناو هەموو ئەم بەدبختیانە خانەوادەیشم ئاغمیان کرد و ئێتر نەیانهێشت برۆمە لایان و لە زیندان شرۆعم کرد بە کار کردن، هەموو کارێکم ئەکرد لە تەون و کارکردن بە جێگەی زیندتنییەکان تا پاسەوانی هەر ئەو کاتە ۸ میلیونم جۆر کرد و هەر ئەو کاتە لە دانێک لە هاوزیندانیەکەم داوام کرد کە سەندن بۆ دابنێت و دوایی ماوەیک بە زمانەت ئازاد بووم و ئێسەیش ۶۸ میلیونی ماوە بەلام بەردەوام کار ئەکەم و ژیانم بە سەر ئەوەم و مەردمیش کومەکم ئەکەن .زۆربەی ئەوانە کە لە لامن من بە ژنێکی چالاک دەزانن و هەر ئەمە بووە ئەوە هەر رۆژ زیاتر بە خۆم بنازم و زیاتر تەلاش کەم بە ئومێدی ژیانێکی بە ئەم حالە خۆشە شایەد بتوانێ جەستەیشم خاس ببێ و ئیتر ناخۆشیەکەم چاکەو ببێت." ...

October 29, 2020

"لەبیرمە کە منداڵبووم زۆر حەزم لە گۆرانی وتن دەکرد، دەچوومە بەردەم ئاوێنەی ژوورەکەم و وەک هونەرمەندێک کە لەسەر شانۆ ڕاوەستابێت، هەرچی لەبەر دەستم بوایە لەباتی مایکرۆفۆن بەکارمدەهێنا و گۆرانیم دەوت، پاشان کە گەورەتر بووم زانیم جگە لە گۆرانی وتن بواری میدیاشم زۆر پێخۆشە هەستم دەکرد تێیدا لێهاتووم. لە تەمەنی لاویدا لەبەر چەند هۆکارێک فێربوونی ساز و ئاوازم بە نیوەچڵی وازلێهێنا و لە زانکۆ دەستمکرد بە خوێندنی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەری تا ئاستی بڕوانامەی ماستەرم خوێند، هاوکات وەک میدیاکارێک کاریشم دەکرد. بەڵام چەند ساڵێکە بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵ و باشتر دەستمکردووەتەوە بە گۆرانی وتن و ئاواز چڕین. ئێستا تێگەیشتووم کە نابێت هەرگیز پشت لە خەونی منداڵی و ئاواتی ژیانت بکەیت، لەبەر ئەوەی تۆش واز لەو خەونەت بێنیت ئەو هەرگیز وازت لێناهێنێت." ...

October 28, 2020

"ژیان کاتی خۆی زۆر ناخۆش بوو، ئەو کاتانە خەڵکی 10 ئەوەندەی خەڵکی ئێستا ماندوو دەبوو، خەڵکی ئێستا لە ژیانێکی خۆش و ئاسوودەدایە. ئەو کاتانە خەڵکی دار یان هەر شتێکی تری بگواستایەتەوە بە کۆڵ یان بە وڵاخ دەیانکرد بەڵام ئێستا وا نەماوە. جاران خەڵکی ژیانی ناخۆش بوو بەڵام دڵی خۆش بوو، ئێستا بە پێچەوانەوە ژیانیان خۆشە بەڵام دڵیان خۆش نیە. ئێستا دڵیش ڕەق بووە، جاران زۆر کەم نان بەبێ میوان خوراوە، کەچی ئێستا یەکێک بێتە گوندەکەمان لەوانەیە خەڵک پێیان ناخۆش بێت و بڵێن بۆ هاتووە. جاران ئەگەر بیست بۆ سی ماڵ لە گوندێکدا بوونایە کە یەکێک دەهات بۆ گوندەکە وایدەزانی ئەمانە هەمووی یەک بنەماڵەن، خەڵک ئەوەندە تێکەڵ بوون." ...

October 27, 2020

"تا ئێستا چەند جۆرە کارێکم کردووە بە تەختە وەک نەخش دروستکردن لە تەختە، هەڵکۆڵین لەسەر تەختە و دروستکردنی یاری منداڵان لە تەختە و بەدەر لەمانەش زۆربەی کارە دەستییەکانم کردووە. بەڵام (دروستکردنی نەخش بە سوتاندن)ی تەختەم لە هەمووی زیاتر حەز لێبوو. لە پێشانگایەکی تایبەت بە هونەری دروستکردنی نەخش بە سوتاندن بووم، فۆتۆگرافەرێک پێی وتم بۆ ئەو وێنانەی لە خەیاڵتن وێنەیان ناگریت، ئەوە بوو بۆ یەکەم جار دەستمکرد بە کاری فۆتۆگرافی و زۆر باش بووم، چونکە ئەو شتانەی نەمدەتوانی بە سوتاندنی تەختە نیشانی بدەم بە وێنە نیشانم دەدان. کتێب خوێندنەوەش زۆر کاریگەری هەبووە لەسەرم، کاتێک دێڕێکم لەناو کتێبێک بەلاوە جوان بووە، هەر چۆنێک بووە هەوڵمداوە وێنەی بگرم." ...

October 26, 2020

"هەرگیز حەزم بە کەسانی سست و لاسار نەبووە، و ئەو کەسانەشی کە خاوەنی هیچ بڕیاێکی خۆیان نین و دەستیان بردبێ بۆ هەر کارێک بە نیوە و ناتەواو جێیان هێشتووە، کەسی وا هەیە کە سەیری ڕابردووی دەکەیت بریتییە لە کۆمەڵێک کاری بێ پلان و پچڕ پچڕ. بیرم نایەت کە کارێکم کردبێت و لە نیوەیدا وازم لێهێنابێت و لاوازیم نواندبێت. بەم تەمەنەوە هەتا بەسەر پێوە بم کاردەکەم بۆ ئەوەی ئەو گەنجانەی لەم کافێیەدا کاردەکەن بێ ئیش نەبن، هیوادارم پاش خۆم چرای ئاواتەکانم و ئەو کارانەی بەزەحمەت بناغەیم داناوە بەردەوام بێت. لە کۆتایی ژیاندا کاتێک بیردەکەیتەوە و ڕابردووت دێتەوە بەرچاوت، دەبێت شتێکت کردبێت کە شانازی پێوە بکەیت و بڵێیت من ئەم کارانەم کردووە و بۆ بەدەست هێنانیان تێکۆشاوم." ...

October 24, 2020

"هەمیشە خەونم بەوەوە دەبینی ببم بە پزیشک، دایمە وا خەیاڵم دەکردەوە جلی سپیم لەبەردایەوە و خەریکی کاری پزیشکیم. بەهۆی هەندێک گرفتەوە نەمتوانی لە زانکۆی پزیشکی دەرس بخوێنم، بەڵام توانیم ماستەر بێنم لە مافدا، چونکە ئیش کەمە لە بواری مافدا نەمتوانی لەو بوارەدا کار بکەم. هێشتا ئاواتی پزیشکیم لە دڵدا بوو، تا لە تەمەنی 23 ساڵیدا توانیم لە زانکۆیەک لە تورکیا دەست بە خوێندن بکەم لە بواری پزیشکی ددان. لەوێ سێ خول دەرسم خوێند، بەهۆی بارودۆخی ئابووری و بەرز و نزمی نرخی دۆلار نەمتوانی خوێندنەکەم تەواو بکەم و گەڕامەوە بۆ مەهاباد، کە گەڕامەوە لەگەڵ چەند پزیشکێکی ددان خەریکی ئیشی ددان سازی و جوانکارییەکانی ددان بووم، هەرچەندە کە تا ئێستاش لەو کارەدا سەرکەوتووم، بەڵام پێم خۆشە بۆ خۆم بەتەنیا کلینیکی ددانم هەبێت و بۆخۆم تەنیا کار بکەم." ...

October 23, 2020

"زیاتر لە بیست ساڵە لەسەر ئەم جادەیە بەرووبوومی باخ و بێستانەکەی خۆم دەفرۆشم بەو خەڵکانەی کە بۆ گەشت لەم گوندەوە تێدەپەڕن، ئەم ماوەیە کۆرۆنا هاتووە، ئێرەش قەرەباڵغییەکەی وەک جاران نەماوە، هیوادارم ماوەیەکی تر کە بەرووبوومەکان پێدەگات ئەو قەرەباڵغییەی جارانی بۆ بگەڕێتەوە، کوڕەکەشم کاسبە، ئەو ماسی دەفرۆشێت و دابەشیشی دەکات بەسەر ماسی فرۆشاندا، کوڕەزاکەشم بە درێژایی ڕۆژ لای من دەمێنێتەوە، ئەو ئەوەندەی هۆگری لای منە ئەوەندە لای دایک و باوکی نامێنێتەوە." ...

October 20, 2020

"دوای ئەوەی خوێندنی دیبلۆمم تەواو کرد بووم بە مامۆستا لە مەهاباد، بەڵام دواتر بۆ ماوەی 3 ساڵ زیندانی کرام، لە ماوەی ئەو 3 ساڵەدا زۆر شتی ناخۆش لە ژیانمدا ڕوویدا، برایەکی لە خۆم گەورەترم هەبوو کە ئیلهامی گۆرانی وتنم لەوەوە وەرگرتبوو، بەداخەوە لەو کاتەدا ئەو برایەم لەگەڵ باوکم کۆچی دواییان کرد، کاتێک لە زیندان بەربووم گەڕامەوە سەر ماڵێکی چۆڵ. براکەم دەنگی زۆر خۆش بوو، بەڵام لە بنەماڵەی ئێمەدا کەس گۆرانی نەوتبوو، تەنانەت باوکیشم دەیزانی کە منیش دەنگم خۆشە کە لەگەڵ ڕەفیقەکانم دەچوومە دەرێ هەموو جارێک پێی دەوتم نابێ گۆرانی بڵێم. چونکە بەداخەوە لە وڵاتی ئێمەدا بە هەڵە لەگۆرانی وتن تێگەیشتبوون .دواتر کە ڕادیۆمان کڕی گوێم لە دەنگی مامۆستا تاهیر تۆفیق بوو و ئیلهامم لە دەنگی وەرگرت، لەگەڵ شێعری مامۆستای پایە بەرز محەمەد ساڵح دیلان. بێجگە لە گۆرانییە فۆلکلۆرییەکان کە خوێندومە، زۆربەی گۆرانییەکانی دیکەم لە میلۆدی بادینانی وەرگرتووە و شیعری سۆرانیم لەسەر داناون کە نزیکەی 400 گۆرانی دەبن کە زۆربەیان تۆمار نەکراون. زۆر کەس داوایان لێکردووم کە فێرکاری گۆرانی وتن دانێم، بەڵام من باوەڕم بە فێرکاری نییە." ...

October 19, 2020

"كاتێك مناڵ بووم و دەچووم بۆ مەكتەب، ھەر كات مامۆستاكەم لێی دەپرسیم کە گەورە بووی پێت خۆشە خەریكی چی ئیشێک بیت یان ببیت بە چی، ھەر جارەی وەڵامێكم دەداوە، جارێک دەمگوت مامۆستا، جارێک دكتۆر، جارێک خاوەنی ئارایشتگا، جارێک ئەندازیار. ھەر جارەی ئیشێكم دەگوت، چونکە پێم خۆش بوو ھەموو ئیشێک بزانم و بتوانم ھەموو كارە بم. وردە وردە كە گەورەتر بووم و زیاترم بیر كردەوە، بۆم دەركەوت كە من ناتوانم ھەموو ئیشێک بكەم بەڵام دیسانیش ھەر پێم خۆش بوو بزانم بۆ ھەر ئیشەی چ ھەستێكم دەبێ و چۆن دەتوانم بەو ئاواتەم بگەم، ئەوجار بە ھۆی دیتنی زۆری فیلم ھەستم كرد ئەگەر ببم بە ئەكتەر دەتوانم ھەموو ئەو ھەستانە تاقی كەمەوە، و ھەر ئەوە بوو كە بوومە خولیای ئەكتەر بوون و هەوڵی فێربوونیمدا هەتا دوو ساڵ لەمەوبەر لە مەھاباد دەستم بە كار كرد لە شانۆ و كورتە فیلمەوە، زۆرم پێ خۆشە كە بە ھۆی ئەكتەر بوون دەتوانم تەواوی ھەستەكان تاقی كەمەوە و دەتوانم ھەر جارە ئیشێک بكەم." ...

October 16, 2020

"ڕێکخستنی ڕۆژێکی شاد بۆ ئەو منداڵانەی کە خاون پێداویستی تایبەتن، یەکێ لە خۆشترن بیرەوەرییەکانی منە. ئەو ماوەیە کە وەک وێنەگرێکی خۆنەویست لەگەڵ ڕێخراوی مانگی سووردا کارم دەکرد پێشنیارمدا کە وەها ڕۆژێک بەڕێوەببەین. ڕۆیشتین ڕیزی ناوی ئەو منداڵانەمان لە نەخۆشخانە و "بێهزیستی" وەرگرت و لە گەڵ بنەماڵەکانیان پێوەندیمان گرت و کۆمان کردنەوە و ڕۆژێکی زۆر خۆشمان بۆ سازکردن و بەو بڕە پارە کە پێشتر کۆمان کردبوەوە، دیاریمان بۆ کڕین و پێشکەشمان کردن. هەم منداڵەکان هەم بنەماڵەکان بەم کارە زۆر دڵخۆش بوون و دوعای خێریان بۆ دەکردین. ڕەنگدانەوەی وێنەی ئەم جۆرە چالاکیانە لە بەشی پێوەندییەکانی ڕێخراوەی مانگی سووردا وای کرد کە کەسێکی خێرخوازی خەڵکی تاران بۆ بیناکردن و تەواو کردنی خوێندنگەیەک لە گوندێک، یارمەتی زۆر باش پێشکەش بکات.” ...