Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

January 23, 2022

“Berê li gundê me gelek aşên avê hebun. Bav û kalen me jî kare aş dikirin. Piştî wan me destpêkir. 50 sal berê me av anî aş û me ev kar dewam kir. Ev 35 sale em li ser aşê avê tehînê çêdikin. Her tiştên me xwezayî ye. Kuncîyên vir bê gubre ne. Em li vir wan vedikin, dişun û li ser agir wan sor dikin. Bi hêza avê jî em tehînê çêdikin. Tiştekî ku bi ceryanê dixebite li vir tune ye. Her tişt xwezayî ye. Tiştên ku bere hebu û ji bo tenduristîya mirovan baş bu ev tene maye. Me 14 zarok bi vî karî mezin kir. Rojê em heta 120 kîloya çêdikin û kîloyê bi 35 lîra difroşin. Kesên ku ji me distînin gelekî memnun dibin. Ji ber ku nêzî derîyê Xeburê ye kes ên ku diçin derîyê sînor ji vir tehînê dikirin û diçin”. ...

January 19, 2022

"مهەندێجار تەواوی هەفتەکە لە کارم، ئیتر ئەوە ئیشە و ناچارم دەبێ لەگەڵی بڕۆم. شێوازی ئەو کارکردنە لەگەڵ پێشوودا تەواو گۆڕاوە. ئێستا موشتەری لۆکەیشنەکەی دەنێرێ و منیش زۆر بەئاسانی و بەخێرایی خواردنە دڵخوازەکەی بۆ دەبەم. لەسەر ماتۆڕەکەم سەدان خەیاڵ دەکەم تا دەگەمە شوێنی مەبەست، تەواو تێکەڵی شەقامەکانی شار بوومە، گوێگرتنم لەگۆرانی بەقەد ماتۆڕەکەم هاوکارمە تا دەگەمە جێی مەبەست! ئاخر مۆسیقا نەبێ کێ دەتوانێ تەحەموولی جەنجاڵی شەقام و بای ساردی سەر ماتۆڕ و سەرما و گەرمای وەرزەکان بکات؟! شەوێک خواردنم بۆ موشتەرییەک دەبرد، قەت ئەو شەوەم بیر ناچێ چونکە زۆرم برسی بوو. لەترافیک وەستابووم، لەناکاو سەیری ئاسمانم کرد مانگم بینی، شێوەی زۆر لە پیتزا دەچوو. خەریک بوو لادەمە سەر شەقام و پیتزاکە دەربێنم و بیخۆم...

January 16, 2022

"من لە مرۆڤەکان دەترسم. من لەوە دەترسم کە مرۆڤ دەیشارێتەوە لە پشت دەمامکەکەیەوە. ناوم عیزەت حەبەش-ە. تەمەنم ٤٩ ساڵە. چەندین ساڵ لە دەرەوەی وڵات ژیاوم و چەندەها ئافرەتم ناسیوە و لێیان تێگەیشتووم. هەمیشە ترسێک لە دڵما بووە پێش ئەوەی کەسێک بناسم، چونکە ڕاست و دروستی کەسەکان لە ڕێگەی وشەی نەرم و سیمای بێگەردەوە دەرناکەون، بۆیە پێویستە هەمیشە ئاگاداری خۆمان بین لە کاتی ناسینی خەڵکی نوێ". ...

January 12, 2022

"Ev 45 sale ku ez bandfiroş im. Ev kar ji bavê mi ma. Mi emrê xwe da muzîkê. Berê eleqeyek mezin hebu lê aniha kes eleqeyê nîşanî banda nade. Hert tişt buye dijîtal. Ez di vî karî de zarokatîya xwe û bi tevahî jîyana xwe dibînim. Kargeha mi biçuke lê heta aniha mi nêzi 20 hezar band arşiv kirîye. Ji hunermendên heremî bigrin heta hunermendên navdar û hunermendên ku navê wan hatîye ji bîr kirin, bandê hemuyan di arşîva mi de heye. Dema hunermend tên kargeha mi û bandê xwe dibînin matmayî dimînin. Ji ber ku wan jî bandên xwe ji bîr kirîye û di destê wan de tune ye. Ji dema ku mi dest bi vî karî kirîye ez herdemê bandekê difroşim ya di jî ji bo arşîva xwe hiltînim. Heger bandek tene di destê mi de bimîne ku malê dinyê jî bidin mi ez nafroşim. Ji ber ku mi emrê xwe daye vî karî û ji bo mi wateyek mezine. Ji gelek welatan tên û banda ji mi distînin. Hinek 10, hinek 20 banda dixwaze. Bi rastî ez dixwazim ku banda bifroşim kesên ku qîmeta wan zanibe. Ji ber ku kesên qîmet nezan carekê guhdar dikin û piştre davêjin". ...

January 9, 2022

"زۆر منداڵ بووم کە شووم کرد. بەڵام ناچار بووم! چونکە بابەتەکە ژن بە ژنە بوو. زۆرجار هاوسەرگیری دەبێ کردنەوەی دەروازەی خێر بۆ مرۆڤ، بەڵام بەداخەوە بۆ من پێچەوانەوە بوو. فەترەیەک دوای شوکردنم ئەو برایەی ژنم بۆ کردبوو، ماڵئاوایی کرد و مرد بەداخەوە. مردنی ئەو برایەم بوو بە برینێک قورس بوو ساڕێژ ببێ. سۆز و خۆشەویستی تاقە کوڕەکەم وای کردبوو بتوانم دان بە خۆم دابگرم. ئەوە جگە لەوەی قورسی ژیان و گوزەرانی ڕۆژانەمان ئۆقرەی لێ بڕیبووین. لەگەڵ ئەو بێپارەیی و هەژارییە، مێردەکەم تووشی دەردێک بوو عیلاجی لە هیچ کوێیەک نەدەکرا! هیچکات ئەو شەوەم بیرناچێ کە کۆتایی شەوی ئەو بوو لە ژیان. ئەو شەوە تا بەیانی خەریکی دۆشاو کردن بووم، زۆر هیلاک ببووم. کە بانگی فەرموو گوتم:حەسەن با نوێژەکەمان بکەین و بخەوین. گوتی ژانم گەلێک زۆرە ناتوانم بخەوم، هاوار و ناڵەی دەگەیشتە ئەو پەڕی دونیا، کەچی بەهۆی نەبوونییەوە نەمئەزانی ڕوو لە کوێ بکەم. ناچار دراوسێیەکمان هات و هەندێ پارەی پێدام لەگەڵ ئەسپێک تا بیگەیەنمە شار. کەچی بەداخەوە لە نیوەی ڕێگا مرد و بۆ هەتاهەتایی تەنیای کردم". ...

October 21, 2021

"لە ١٩ ساڵییەوە مامۆستای شێوەکاری منداڵان بووم و حەزم لە چێشتلێنان، دیزاین و وێنەکێشانە. منداڵەکان بە خاتوو سورەیا بانگمدەکەن، ئەوان زۆر بە میهرەبانی منیان خۆش دەوێت. ژیانی هاوبەشم هەم زیانی لە هونەرەکەم داوە هەم لە خۆم، تووشی دنیایەکی پڕ لە خەمۆکی بووم و دوو مانگ لە ماڵ دەرنەچووم. بەڵام دووبارە دەستمپێکرد و ئەمجارە بە شێوازێکی نوێتر. شوێنێکی بچووکم بەکرێ گرت کە لە ژێرزەمیندا بوو، لەوێ وانەم دەگوتەوە و وێنەم دەکێشا. ٣ ساڵ لەوێ بووم و ژمارەی قوتابییەکانم لە ١٠٠ کەس تێپەڕی و ژێرزەمینەکەش چیتر وەڵامدەرەوە نەبوو. مۆڵەتی قوتابخانەی پیشەییم وەرگرت و بەشێوەی فەرمی درێژەمپێدا و تا ئێستا ۱٥ خوێندکارم دیپلۆمی ڕێزلێنان و مەدالیای ئاڵتوونی نێودەوڵەتییان لە بیلاروس، بولگاریا، سلۆڤینیا، ژاپۆن، ئیسپانیا وەرگرتووە. تەنیا ئاواتم ئەوەیە کە پێشانگای منداڵەکانم لە هەموو شارەکان پێشکەش بکرێت. لە خەونەکانمدا بە پاسکیل سەفەر دەکەم و فۆتۆگرافی دەکەم و لەسەر خواردن و بەهاراتی شارەکان کە نەچووم دەنووسم". ...

October 7, 2021

"بیرمدێت ١٤ ساڵ بووم عه‌ره‌بانەیەکی سێ تایه‌مان هه‌بوو گوڵه‌به‌ڕۆژه‌مان ده‌فرۆشت. تایه‌ى عه‌ره‌بانه‌كه‌مان هی پاسكیل بوو. چه‌ند برایەك بووین رۆژانه‌ به‌ نۆبه‌ ده‌ڕۆیشتین بۆ به‌ر عه‌رەبانه‌كه‌ بۆ گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ فرۆشتن. بۆیه‌ باوكم پاسكیلێكى بۆ كڕین هاتوچۆمان پێده‌كرد. ئینجا کە پاسكیله‌كه‌ و عه‌ره‌بانه‌كه‌ تایه‌كه‌یان په‌نجه‌ر ده‌بوو له‌ شاره‌كه‌م وه‌ستا نه‌بوو، بۆیه باوكم كه‌ ده‌چوو بۆ هەولێر بۆ هێنانى چه‌ره‌زات تایه‌ى پاسكیله‌كه‌ و عەرەبانه‌كه‌ى ده‌برد بۆ چاككردنه‌وه.‌‌ بۆیه‌ بیرم له‌وه‌ كرده‌وه‌ خۆم چاكیان بكه‌مه‌وه‌. ٢١ ساڵ لەمەوبەر بۆ جه‌ژنان پاسكیله‌كه‌م به‌ كرێ ده‌دا له‌ جه‌ژن و بۆنه‌كان تا كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى بووم به‌ وه‌ستاى پاسكیل. له ‌ئێستادا دوكانى چاکكردنه‌وه‌ى پاسكیلم هه‌یه،‌ پاسكیل ده‌كڕین و ده‌فرۆشین و چاكیان ده‌كه‌مه‌وه‌. سوپاس بۆ خوا بژێوى ژیانى خانه‌واده‌كه‌می له‌سەرە.‌ رێچكه‌ى كاركردنى خۆم دۆزیوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌م زۆر ئاسووده‌م خه‌ڵك زۆر سه‌ردانم ده‌كه‌ن له‌ ئاكرێ و شادێكانیشى دێن". ...

October 5, 2021

"لە منداڵییەوە تا ئەمڕۆ بە ڕێگایەکی سەختی ژیاندا تێپەڕیوم و بەو هەموو زەحمەتەی کە بینیومه، پێموایە سەرکەوتوو بووم. بەڵام هەرگیز ڕازی نیم، چونکە ڕێژەیەکی کەم زانستم وەکو کردەوە جێبەجێ کردووە. دکتۆرای پلاندانانی شاریم هه‌یه، لە کاتێکدا من هیچ باوەڕێکم بە پلەی خوێندکاری بە عام نییە. تەنها ۲۹ ساڵ زەحمەت لە بواری فێرکردن وەکو مامۆستای قوتابخانەکان, کەمێک هێورم دەکاتەوە. هەست دەکەم هێشتا لە یەکەم پلەی گەشەکردنی بیرۆکەی پراگماتیکم و ڕێگایەکی درێژم لە پێشدایە. من بایەخێکی زۆرم بەگەشەپێدانی گەشتیاری هەیە و ناوچەی هەورامان کە تیا دەژیم, پلاتفۆرمێکی باشە بۆ گەشەی بیرۆکە گەشتیارییە باشەکان و ڕەنگە ئەمەش بووە هۆی خوێندن لەبواری پلاندانانی شاردا بەچاوێکی تایبەت بە پەرەپێدانی گەشتیاری. هەوڵ دەدەم لەم ناوچەیەدا شوێنپێیەک بۆ داهاتووی منداڵانی کوردستان بەجێ بهێڵم". ...

October 3, 2021

"بەپێی قسەکانی دایکم بێت ئەو کاتەی لەدایکبووم مشتومڕێکی زۆر کراوە لەسەر ئەوەی چ ناوێکم لێ بنێن. دواتر بە خواستی پورەکانم ناوێک بۆ من هەڵبژێردراوە کە بریتیبووە لە ناوی (زیاد). هۆکاری ناونانم بەو ناوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پورەکانم عاشقێکی سەرسەختی هونەرمەند (زیاد ئەسعەد)بوون. هەروەها باوکیشم کە ناوی (ئەسعەد)ە زیاتر گونجاو بووە. لەڕاستیدا من کێشەم لەگەڵ ناوەکە نییە و تاڕادەیەک لام خۆشە. ئەو کاتانەی کە منداڵبووم لەکۆڵان هاوڕێکانم دەیانگوت ئەوە ناوی(زیاد ئەسعەد)ە. زۆر لام ئاسایی بوو، ئەوکاتیش پێم وانەبوو کە ئەو هونەرمەندە بەو شێوەیە بەناوبانگە. دواتر کە قۆناغەکانی خوێندنم بڕی و تێکەڵی خەڵکی زیاتر و میدیاکان بووم ئینجا زانیم که هۆکاری چی بووە ئەو خەڵکە ئاوا ئەو هونەرمەندەیان خۆشدەوێ. بەڵام لێتانی ناشارمەوە من گوێگری ئەو نیم و گۆرانیەکانی دڵخوازی من نین. بەڵام حەزم لێیە جارێک لە نزیکەوە بیبینم و پێی بڵێم: تۆ ئەو کەسەی کە من بە ناوی تۆوە ناونراوم". ...

September 30, 2021

"من لە خێزانێکی هەبوو لەدایکبووم، بەڵام لەگەڵ ئەوەش هەموو کات حەزم لەوە بووە کاری سەربەخۆی خۆم هەبێت. حەزم بە کارێک نەبووە کەسێک ئەمرت پێبکات. هەمان بۆچوونم لەسەر خوێندنیش هەبووە، واتە تەعیناتیش لای من کاری ئازاد نییە. لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا وازم لەخوێندن هێنا بە هیوای ئەوەی بتوانم لەسەر قاچەکانی خۆم بوەستم. سەرەتا دوکانێکم دانا و ئیشم تێدا کرد، دواتر کە سەرنجی خەڵکم بۆخۆم ڕاکێشا و متمانەم دروست کرد، هەوڵمدا تەواو تێکەڵ بە کارەکەم بم بۆ ئەوەی دانەبڕێم لە بازاڕ و کەسابەتەکە. دوو ساڵی ڕێک من بۆ ڕۆژێکیش پشووم بەخۆم نەدا، توانیم نیەتەکەم بپێکم و بناغەیەکی باشم دانا بۆ کارەکەم. نەهامەتی زۆرم دیوە لەو کارەم بەڵام هیچی بەقەد ئەوە ناخۆش نییە کە لە هەڵەبجەوە دەبێ بەردەوام بۆ کەلوپەل بچیتە سلێمانی. هاتوچۆی ئەو ڕێگایە بەردەوام نەهامەتی زۆرە، تەنانەت جارێک تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ بووم، ئێستاش بە ئازاری قاچمەوە دەناڵێنم". ...

September 28, 2021

"دایكم بۆى ده‌گێڕامه‌وه‌ کە دوو بۆ سێ ساڵێک ده‌بوو تازه‌ به‌ سه‌ر پێ كه‌وتبووم، رۆژێكیان ئافرەتێك هاته‌ ماڵمان وتى ئه‌و كوڕه‌تان زۆر خڕوخۆڵ و جوانه‌. هه‌ر ئه‌وه‌ بوو دواى چەند رۆژێك توشى تایه‌كى گه‌رم بووم پله‌ى گه‌رمیم نه‌دەهاته‌ خواره‌وه‌، منیان گه‌یانده‌ بنكه‌یەکی ته‌ندروستى و دكتۆر ده‌رزییەكى بۆ نووسیم و په‌رستارێكی ناسیاو بۆى دانام. له‌وكاته‌وه‌ ده‌رزى نه‌بووه‌ چاره‌سه‌ر به‌ڵكو بووه‌ هۆکاری له‌ ده‌ستدانى هه‌ردوو قاچه‌كانم. شوێن نه‌ما بۆم نەگەڕێن بەڵام چاره‌سه‌ر نه‌دۆزرایه‌وه‌. من نەڕۆشتوومەتە خوێندن به‌ حوكمى ئه‌وه‌ى من له‌و‌ سه‌رده‌مەدا توشى ئیفلیجبوونی قاچه‌كانم هاتبووم. له‌ ئێستادا ته‌مه‌نم ٤٥ ساڵە و نزیكه‌ى ١٥‌ ساڵه‌ ژیانى هاوسه‌رگیریم پێكهێناوه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكى هاوشێوه‌ى خۆم و خاوه‌نی چوار منداڵین. مووچه‌یەكى كه‌مئه‌ندامى ١٥٠ هه‌زارم هه‌یه‌ هه‌رچه‌ند به‌شم ناكا‌ت، به‌ڵام ماوه‌ى نزیكه‌ى چوار ساڵه‌ له‌ حانووتى قوتابخانه‌یەكدا دوكانی كێك و بیبسیم داناوه‌ و مامۆستاكان زۆر هاوكاریم دەکەن. بەڵام ئه‌مه‌ دوو ساڵه‌ به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و گرتنى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان تۆزێك وه‌زعم خراپ بووه". ...

September 27, 2021

"خه‌ڵكى دێى بنارى كوسره‌تم له‌ لێوار ده‌ریاچه‌ى دوكان. لەوەتەی خۆم ناسیووە نەچووم بۆ قوتابخانە و ژیانم لەسەر کشتوکاڵ بووە. بە چاندنی توتن و گوڵەبەڕۆژە و شووتی بژێوی ژیانی خۆم دابیندەکەم و سووکە مووچەیەکی پێشمەرگایەتیشم هەیە. بەڵام لەئێستادا جوتیاری دەکەم و لە کێڵگەکەم سەرقاڵی بەخێوکردنی گوڵەبەڕۆژەم کە ئەمساڵ زیاتر لە ١٢ دۆنم زەویم کردووەتە گوڵەبەڕۆژە. پەشیمانم لەوەی نەچوومەتە قوتابخانە بەڵام دڵخۆشم بەوەی پێنج کوڕم هەیە و هەموویان خوێندوویانە. هەرچەند زۆر هەوڵم لەگەڵیاندا بەڵام تەواویان نەکرد. جیاوازی ئەوان لەگەڵ من و دایکیان ئەوەیە ئەوان خوێندنەوە و نووسین دەزانن و ئێمەش نەخوێندەوارین. بەڵام خۆمان سەرقاڵ کردووە بە کشتوکاڵەوە و بەروبوومەکانمان لە سلێمانی و پشدەر ساغ دەکەمەوە و خێزانەکەی پێ بەخێو دەکەم". ...