Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

January 22, 2021

"نزیکەی 23 ساڵ دەبێت وەک شۆفێری تاکسی کار دەکەم، سەیارەکەم پیرۆزە بەلامەوە و سەرەڕای ئەوەی مۆدێلەکەی نزمە بەڵام زۆر گرنگی پێدەدەم و ڕۆژانە دەیشۆم. بەم کارەم بژێوی خێزانەکەم دابین دەکەم کە پێکدێت لە چوار منداڵ و هاوسەرەکەم و هەروەها دایکم کە جەڵدەی مێشک لێیداوە. هەرچی بۆ دایکم بکەم کەمە لەبەر ئەوەی کە منداڵبووم نەهامەتی زۆر چەشتووە بە دەستمەوە. من شەو و ڕۆژ کاردەکەم بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خێزانەکەم. کارەکەم کارێکی ئینسانییە، ڕۆژێکیان لەسەر ڕێگا ڕووداوێکی هاتووچۆم بینی، منیش بەپەلە گەیاندنمە نەخۆشخانە، ئەگەر وانەبووایە گیانی لەدەستدەدا. جاران خەڵکم دەگەیاند بۆ حەلەب و ڕەقە، بەڵام ئێستا ناڕۆم لەبەر ئەوەی ڕێگاکە مەترسیدارە، بەتایبەتی دوای ئەوەی هێزە ئیسلامییەکان و هێزی تورکیا دەستیان بەسەر بەشێکی زۆری ڕێگای حەلەب و ڕەقەدا گرتووە. هیوادارم کە ئاشتی و ئاسایش بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکە بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بژین". ...

January 21, 2021

"حەوت مانگم دەبێت کە بابم فەوت دەکات و دوایی لە گەڵ دایکم و ژنی ئەوەڵی بابم گەورە دەبم، ئەوندە لەگەڵم باش بوو و ئێستاش باشە لەگەڵم کە بە ئەو ئەڵێم دایکە زۆرم خۆشبووە و خۆشمئەوێت. هەمووکات بێقەرارە و بەتەمایە برۆمە لای چونکە خۆی مناڵی نەبووە و نییە. کاتێک کە دێتە لام بخەفێت یا دێت بۆ ماڵەمان لیباسەکانی قایم دەکەم و خۆی ئەبەسمە خۆمەوە با نەڕوات. هەر ڕۆژ پیرتر دەبێت و ناتواناتر بۆیە زۆر نیگەرانیم و خەفەتی بۆ دەخوم. مناڵم ئێستە بەڵام لە داهاتوو هەر کارێک بتوانم بۆی دەکەم دەچمە لای و تەنیاییەکانی پر دەکەمەوە". ...

January 21, 2021

"دوای ته‌واوكردنی ئاماده‌یی، له‌ به‌شی كۆمه‌ڵناسی زانكۆی موسڵ وه‌رگیرام، لەوێ زیاتر سه‌ردانی مۆزەخانه‌مان ده‌كرد بۆ ئه‌و بابه‌تانەی تایبه‌تبوون به‌ كلتور و فۆلكلۆر. دوای چوار ساڵ خوێندن له‌ زانكۆ له‌ ساڵی (1991) بیرم له‌ كۆكردنه‌وه‌ی كه‌رەسته‌ فۆلكلۆرییه‌كان دەکردەوە له‌ سنووره‌كه‌. بەهۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیاوە ئەو كه‌لوپه‌لانه‌ی كه‌ باب و باپیرانمان كاریان پێده‌كرد وردە وردە له‌ كار ده‌كه‌وتن، ده‌فه‌وتان و له‌ناوده‌چوون. بۆیه‌ بیرمكرده‌وه‌ شوێنێك دابمه‌زرێنم ئه‌و پارچه‌ فۆلكلۆریانە کۆبكه‌مه‌وە و لە لەناوچوون بیانپارێزم. سه‌ره‌تا داوام له‌ خه‌ڵک ده‌كرد به‌شێكیان به‌ خۆیان كه‌لوپه‌له‌كانیان بۆ ده‌هێنام و به‌شێكیشیان خۆم به‌ دوایاندا ده‌چووم تا گه‌یشته‌ ئەوەی نزیكه‌ی 25% كه‌رەسته‌ی فلكلۆری سنووره‌كه‌م كۆكرده‌وە. له‌و سه‌رده‌مەیشدا خه‌ڵكانێك توانج و ته‌شه‌نه‌یان لێده‌دام، ئه‌وه‌ش نه‌بووه‌ ڕێگر و ساردی نەکردمەوە. تا ئێستاش به‌رده‌وامم و زیاتر له‌ (1000) پارچه‌م كۆكردووەته‌وە. زۆربه‌یان كه‌رەسته‌ی كشتوكاڵین به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌مان ناوچەیەکی كشتوكاڵیی بووه‌". ...

January 20, 2021

“Ez mamoste me û ev demek dirêje ez bi kare hunerê mijûl dibim. Ewilî mi dest bi çêkirina wêneyan kir. Pişt re mi dest bi perwerdehiya çêkirina peykerên metal û têlan kir. Aniha ez li ser portreyên têlan dixebitim. Nêzî salekê mi nêzî 18 peykerên têlan çê kir. Di çêkirina portreyên peykerên ji têlan têde îfade heye. Ji bo min têl bi qîmet bûye. Têl parçeyekî hunera min e, piştî ku ez şikil didim wê, ew dibe huner, ez bi vî çavî li têlan mêze dikim. Ez ewilî modela wan di serê xwe de teşe didimê, li ser xaxizê xêz dikim û pişt re bi têlan çêdikim. Min xwest bi têlan tiştek cuda çêbikim. Ev peyker hinek wek xêzkirinê li dîwar disekinin, lê dema mirov li nêz temaşe dike xwe dide eşkerekirin ku peykerên têl in. Dema mirov lê mêze dike ne rastî ne, lê wek hestek ku rastî ne hest dide mirov. Peykerên têl pir nayê zanîn. Hin mirov dibêjin ku qey ev huner afirandina min e, lê ne ya min e. Ev hunera peykerên têl li Ewrûpayê gellek heye”. ...

January 19, 2021

"لە منداڵییەوە زۆر هەوڵمدەدا و زۆر باشبووم لە وانەکانمدا، ئاواتم بوو کە گەورە بووم ببم بە دکتۆر. هەمیشە دەیانوت مرۆڤ کە گەورە دەبێت خەونەکانی بچووک دەبنەوە بەڵام من بڕوام بەم قسەیە نەبوو، ئەوەی زیاتر هانیدام لە ساڵی 2015 کاتێک تەقینەوەکەی نەورۆز ڕوویدا باوکم لەوێ بوو، وە یەکێک بوو لە قوربانییەکان، بردمان بۆ نەخۆشخانە و لەوێ زۆر کەسم بینی بریندار بوون، وە ئەو کەموکورتییانەی هەبوون، ئەمە زیاتر هانیدام کە بمەوێت ببم بە دکتۆر. باوکم دەست و قاچی بریندار بوو، بەهۆی ئەوەی درەنگ نەشتەرگەری بۆ کرا دەستی تووشی شەلەل بوو. باوکم چیتر نەیدەتوانی کار بکات بەهۆی ئەوەوە، بۆیە بڕیارماندا بڕۆین بۆ کوردستانی باشوور بۆ دۆزینەوەی کارێکی گونجاو بۆی، ماوەیەک لەوێ ماینەوە بەڵام خۆمان بۆ نەگیرا و گەڕاینەوە بۆ سوریا. ئەو کاتە خوێندکاری دواقۆناغ بووم و دەبوایە دەرەجەی بەرز بهێنم بۆ ئەوەی لە کۆلێژی پزیشکی وەرگیرێم". "لەهەمان ساڵدا کێشەی زۆر ڕوویدا و داعش هاتە ناوچەکانمان و نزیک بوو لە ماڵمانەوە بۆیە بە ناچاری چووین بۆ قامیشلۆ، سەرەڕای ئەو دۆخە قورسە و دۆخی و ئەمنی وازم لە ئامانجەکەم نەهێنا و هەوڵمدا و تاقیکردنەوەکانمدا و لە کۆلێژی پزیشکی وەرگیرام لە دیمەشق. زۆر دڵخۆش بووم و خێزانەکەم زۆر شانازییان پێوەدەکردم لەبەر ئەوەی وازم لە ئەمانجەکەم نەهێنا. چوومە زانکۆی دیمەشق و لەوێ کۆمەڵێک نەهامەتی غەریبی ڕوویتێکردم، کچێکی تەمەن 18 ساڵان بووم و بەتەنیا بووم دوور لە خێزانەکەم لە کاتی قەیران، جەنگ و ناسەقامگیری ئەمنیدا. وەک کچێک زۆر قورس بوو خۆم بژیەنم. بە زۆر بارودۆخی ناخۆشدا تێپەڕیم بەڵام دەستبەرداری خەونەکەم نەبووم و بەردەوامبووم. ئێستا شەشەم ساڵمە لە کۆلێژی پپزیشکی و دەبم بە دکتۆر بۆ ئەوەی یارمەتی خەڵکی بدەم و هەوڵدەدەم ئەوەی بەسەر باوکمدا هات بەسەر کەسی تردا نەیەت. دەرسێک فێربووم لە ژیاندا، هەرگیز بارودۆخ کۆنترۆڵی مرۆڤ ناکات، دەبێت کاریگەرییەکی ئیجابیمان هەبێت، بۆ خۆمان یان کەسانی تر، ئەگەر حەزت لە شتێک بێت پێی دەگەیت بە هەوڵ و ئیرادە". ...

January 18, 2021

"من بەپێی وەیكە خولیایێكی زۆرم سەبارەت بە میراتی پێشینیان ھەیە لە ساڵی ١٣٧١ ھەتاوی وەك ھاوكاری ئیفتخاری ئیدارەی میراتی ڕۆشەنبیری بۆ پاراستنی شۆنەوارە مێژوویەكان و میراتە بەجێماوەكانی پێشینیان دەستم بە كار كرد. شۆنەوارگەلێكی زۆرم دیتەوە و بە وێنە و فیلم و گوزاریش تۆمارمكردن و ھەر بەو ھۆیەشەوە دەستم داوەتە دروستكردنی پەیكەری شۆنەوارە مێژووییەكان و ھەروەھا چەندین پەیكەرە لە وێنەی ئەو ئاسەوارانە، چونکە خەڵكی ئێمە لە ڕابردووی خۆیان بێخەبەرن و نازانن ئێمە چ مێژوویەكی پرشەنگدار و چیھا كەسایەتی ناودارمان ھەبۆ، من بەو كارە دەلاقەیەك بەرەو ڕووی بینەر دەكەمەوە و دەیبەمەوە ئەو سەردەمی كە بە بینینی ئەو پەیكەرانە بێتەوە پێش چاویان كە پێشینیانی ئێمە چۆنبوون و چەندەمان بنچینە و بنەڕەت ھەیە. بۆخۆشم پێمخۆشە بەو ھونەرەوە ژیانێكی ھەتاھەتاییم لە نێو خەڵكدا ھەبێ و لە داھاتووشدا ئەوانەی كارەكانم دەبینن و بە دڵیان دەبێ یادم بكەن". ...

January 18, 2021

"تەمەنم 65 ساڵە، لەگەڵ خوشکەکەم بە تەنیا دەژین لە قامیشلۆ، هێشتا هاوسەرگیرم نەکردووە. باوک و مامی نزیکەی 100 ساڵ پێش ئێستا لە دەست عوسمانییەکان هەڵهاتوون و بەناچاری کۆچییان کردووە بۆ قامیشلۆ.کە کۆمەڵکوژییان بەرامبەر ئەرمەنییەکان ئەنجامدا. ئەو کاتە باپیرم لەلایەن عوسمانییەکانەوە کوژراوە و باوکم تەمەنی 6 مانگان دەبوو. کاتی کۆمەڵکوژییەکە نەنکم لەناو جەستەی مردووەکاندا مابووەوە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ و خۆی دەکرد بە مردوو کاتێک سەربازەکانی هێزی عوسمانی نزیک دەبوونەوە لێی. لەوە دەترسا کە بجوڵێتەوە و پێی بزانن و بیکوژن، دواتر توانی هەڵبێت لەڕێگەی موختاری گوندەکەوە. خێزانی دایکم هەموویان لەناوچوون. ساڵی پار هەمان کارەسات لە قەرەباغ دووبارە بووەوە، بۆیە هیچ ئاهەنگێکمان نەگێڕا بۆ سەری ساڵ و ماڵەکانمان نەڕازاندەوە وەک ڕێزێک بۆ شەهیدەکانی جەنگی دژی سوپای ئازەربایجان و تورکیا لە قەرەباغ. میللەتی ئەرمەنی وەک میللەتی کوردی ڕووبەڕووی لەناوبردنێکی زۆر بۆتەوە لەسەر دەستی تورکەکان و عوسمانییەکان. ئاواتەخوازم ئەمساڵ ئاسایش و ئارامی هەموو جیهان بگرێتەوەم". ...

January 17, 2021

"چەن کەسم شەهید بوگن. چەن ساڵ ئەبێت کە بە تەنیا دەژیم، کچەکانم مێردیان کردووە و تەنیا کوڕێکم هەیە کە ئەویش لەگەڵ خاتوونێکی عەجەم هاوسەرگیری کردووە. لەم ساڵانە بە بۆنەی خزمێکمان لەگەڵ گیا دەرمانییەکان ئاشنا بۆم، ئەو گۆتی کە بۆی کۆکەم و دەستمکرد بە گەڕان لە کەژوکێوەکان و لە گەڵای داری بڵچ و بەی تا ڕیشەی گیاکان هەموویم کۆکردەوە. تەواوی ژیانم بوو بە گیا و کۆکردنەوەی. خەڵک پێیان سەیرە ئەم هەمووەم چۆن کۆکردووە. بەڵام هەر جار و هەر رۆژ کە ئەڕۆم لق و چڵیش بێت دەیتێرمەوە. لەوانەیە ماڵەکەم تەنیا جێگەی دانیشتنی خۆم دەبێتەوە. هەر ساڵ ۱۵_۲۰تمەن لە ئەمانە فرۆشم هەیە. موحتاجی هیچ کەس نیم و بە مناڵەکانیشم کۆمەک دەکەم". ...

January 16, 2021

"ئەگەر لە سەرەتاوە نابینا بیت لەگەڵ وەزعەکەی باشتر ڕادێیت، بەڵام من بەوە قەناعەتم هەیە کە خودا هیچ شتێکت بەسەر ناینی ئەگەر لە چارەت نەنووسرابێت. ئەم دونیایەش ساغبیت یان نا هەر جێیدێڵیت، گرنگ ئیمانی خۆت لەدەست نەدەیت و بەبێ ئیمانی نەمریت. سوپاس بۆ خوا لەوەندەی کە ژیاوم و بیناییم هەبوو، هەتا گەنج بووم کەسم ئەزیەت نەداوە هەتا ئەو ڕۆژەی ژن و ماڵیشم پێکهێنا خراپەم نەبووە و هەمیشە گونجاوم. دوای ئەوەشی کە بیناییم لەدەستدا خۆم لەوە ڕاهێنا شتەکان ون نەکەم و بیانناسمەوە. لە دائیرە دەوامم دەکرد و خەڵکم زۆر دەناسی، خەڵک هەیە ئێستا بەس گوێم لە دەنگی بێت دەیناسمەوە. لە ساڵی ١٩٧٦ لەگەڵ کەسێک عەسکەر بووم چل ساڵ یەکترمان نەبینیەوە، هەر کە بەیەکتر ئاشنابووینەوە بەدەنگی ناسیمەوە، کەسێکیتریش سی ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ یەک قوتابی بووین، لەم ماوەیە کە منی بینیەوە بە دەنگی ناسیمەوە و زانیم ئەوە ئەو کەسەیە کە پێشتر هاوپۆلم بوو". "بەیانییان کە دەڕۆم بۆ مزگەوت و دەگەڕێمەوە خۆم دەشۆم، بۆ جلوبەرگ کەس لەخەو هەڵناستێنم، دەتوانم ڕیشم بتراشم و جلوبەرگی خۆم ببینمەوە و لەگەڵ خۆم بیانبەم بۆ گەرماو، تەنانەت جلوبەرگیشم دەناسم و دەزانم کامەی کامەیە. ڕاستە دەمێکە بیناییم لەدەست داوە، بەڵام تا ئێستاش رەنگەکان دەناسمەوە، دەزانم لە پاییزان گەڵا زەرد دەبێت و لە بەهارانیش سەوز، دەزانم چی شتێک رەنگی سورە و کامەش سپی و ڕەش، هەندێکجاریش بە دەستلێدان دەزانم ئەوە فیلان شتەو ئەمەش فیسال. خەون بینینیشم وەک کۆنە، بۆ نموونە پێشتر ئەفەندییەکم بە قات بینیەوە ئەگەر ئێستاش خەونی پێوە ببینم بە هەمان شێوەی کۆن دێتەوە خەونم، ژنێک جلی کوردی لەبەربووە هەر بە جلی کوردی و شکلی کۆنی خۆی دێتەوە خەونم، لە خەونەکانم چاوساغم و بە شێوەی کۆن شتەکان دەبینمەوە. دوای ئەوەی بینایم لەدەستدا دوو سێ بووکمان هێناوە، دەپرسم شێوەیان لەکێ دەچێت؟ کە دەڵێن بە فیلان کەس دەچێت، وەک ئەو شێوەی دێتە بەرچاوم. بەهرەیەکی خواییم هەیەو فیکرم باشە، دەڕۆم بۆ دەرەوە و لەسەر شەقام پیاسە دەکەم و پێویستیشمم بەکەس نییە". ...

January 15, 2021

"کاتێک تەمەنم 12 ساڵان بوو، بەهۆی بارودۆخی دارایی و ئەو عادات و تەقالیدەی ئەو کاتە خێزانەکەم لە مەکتەب دەریانهێنام. دابڕانم لە خوێندن کاریگەرییەکی سلبی لەسەر ژیانم هەبوو، وەک کچەکانی تر نەبووم کە لە گەڕەکەکەماندا دەژیان. دوای واز‌هێنانم ڕۆمان و چیرۆکم دەخوێندەوە لەبەر ئەوەی زۆر حەزم لە خوێندنەوە بوو. دوای دەستپێکردنی شۆڕش لە رۆژئاوا لە خولی زمانی کوردی خۆم ناونووس کرد، هەر سێ قۆناغی زمانەکەم تەواو کرد و بڕیارمدا ببم بە مامۆستا، بەڵام کارمەندەکە پێی وتم ناتوانم لەبەر تەمەنەکەم. زۆر بێتاقەت بووم، هەستمکرد کە هیواکانم و تەمەنم ڕۆیشت و ناتوانم هیچ شتێکی تر بکەم لە ژیانمدا. ڕۆژگار تێپەڕی و کچەکەم گەیشتە زانکۆ، لەگەڵیدا ڕۆیشتم بۆ زانکۆ بۆ پێشکەشکردنی پەڕاوەکانی، باسی ژیانی خۆمم بۆ بەرپرسی زانکۆکە کرد، داوای لێکردم داواکاری پێشکەش بکەم بۆ ئەوەی لە زانکۆ تۆمار بکرێم، زۆر دڵخۆش بووم، هەستمکرد جارێکیتر هیوام بۆ گەڕایەوە. هاوسەرەکەم و خێزانەکەم پاڵپشتییانکردم کاتێک زانییان دەتوانم بە هیواکانم بگەم. لە ئێستادا لە زانکۆی ڕۆژئاوا دەوام دەکەم لەگەڵ کچەکەمدا و زۆر دڵخۆشم". ...

January 14, 2021

"باوكم ئەو دوكانەی دانا، خەڵك ئەگەر سەماوەر و كەتری یا عەلادین و پەڕەمێزیان لێ خرا دەبوو یا دووكەڵی دەكرد یا پڵیتەكەی دەبوو بگۆڕدرێ یا سەماوەر و كەتری بەریان دەگرت بۆی چاک دەكردن. ھەڵبەت دوای وەی كە خەڵك توانییان لە نەوت كەڵک وەربگرن، چونکە پێشتر ئەو كارانە بە دار یا ڕەژی دەكردران من ھەر لە منداڵێوە دەگەڵ باوكم دەچووم بۆ دووكان و كارم دەگەڵ دەكرد. بەڵام دواتر بە تەواوی دەستمكرد بەو كارەی و ئێستاش ھەر لەسەری بەردەوامم. كارەكەم بە ھۆی وەی كە دووكەڵی زۆر تێدایە یا زۆر جاران دەبێ بە ئەسید و مەوادی شیمیایی كارێ بكەم بڕێك مەترسیدارە و دەبێ زۆرم ئاگا لە خۆم بێ. ھەڵبەت ئێستاش بە ھۆی كەڵك وەرگرتنی خەڵك لە گاز، سەماوەرەكان بوون بە گازی و یا زۆربەی خەڵك لە كەتری بەرقی یا كەتری سەر گازی بۆ چا سازكردن كەڵك وەردەگرن و ھەر ئەوەش بۆتە ھۆی وەی كە كاری من لە جاران كەمتر بێ، بەڵام دیسانیش ھەر لە خودای بەزیاد بێ. شكور بۆ خودای دەتوانم بژێوی خۆم و ماڵ و منداڵم بە ڕسقی حەڵاڵ پەیدا كەم". ...

January 13, 2021

"لە ژیانی وەرزشی خۆم زۆر بەربەستم بڕی، جگە لەوەی لە شارێکی وەکو ئاکرێ ئافرەت کەمتر ئازادی هەیە وەک لە پیاو. تەنانەت لەناو خێزانەکەی خۆشم هەندێ لە براکانم ڕێگرم بوون، بەڵام بە پاڵپشتی باوکم توانیم قۆناغی باش ببڕم، تا وای لێهات توانیم سنووری شارەکەی خۆشم ببڕم و یاری بۆ یانەکانی هەولێر بکەم. هاتنم بۆ هەولێر سوودی زۆری هەبوو بۆم، توانیم باش فێری زمانی سۆرانی ببم و هەروەها هاوسەرگیریم لەگەڵ کوڕێکی کۆیی کرد. سەرەتا زۆر دوودڵبووم لەوەی کە ئایا هاوسەرەکەم دەهێڵێت بەردەوامبم لە ژیانی وەرزشیم یان نا. بەڵام تەواو لەوە دڵنیابوومەوە کە بینیم خەزوورم وەک دیاری تاخم تراکسودێک و کالەیەکی بەدیاری بۆ هێنام. پێشەکی تێنەگەیشتم لە مەبەستی ئەو دیارییە، بەڵام هاوسەرەکەم گوتی ئەوە باوکم مەبەستی ئەوەیە من هاندەری سەرسەختی تۆم و بەردەوامبە". ...